پێشنیارەکان بۆ تۆی پەنابەر یان تۆ بە پێشینەیەکی کەمینەی نەتەوەیی

تۆ کە پێشینەیەکی پەنابەری یان خود کەمینە نەتەوەییەکانت هەیە، دەتوانی لە ڕێگەی DRC ڕێکخراوی هاوکاری پەنابەرانی دانمارک (دەنسک فلووتنینگ یەڵپ) کە تۆڕێکی خۆبەخشی گەورەیە، پشتگیری وەرگری

دەتوانی بۆ ئەم بوارانە یارمەتی وەرگری

  • بۆ ڕاهێنانی زمانی دانیمارکی
  • ئامادەکردنی ئەرکەکانی خۆیندنگا و خۆ-ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوە
  • ڕێنمایی یاسایی
  • گەڕان بە دوای کار
  • داواکاری بۆ خوێندن
  • پەیوەست بوون بە تۆڕی خێزانی یان بە تاکێک
  • داوای یارمەتی ئابووری بو چالاکییەکانی کاتی پشووی منداڵەکانتان
  • هاوکاری بۆ ڕاپەڕادنی پێویستییەکانی ژیانی ڕۆژانە وەک بەکارهێنانی e-Boks، MitID، borger.dk و پێویستیەکانی تر.

گشت هاوکاریەکانمان لە لایەن کەسانی خۆبەخشەوە جێبەجێ دەکرێن، بۆیە جیاوازی هەیە لەوە کە چ یارمەتییەک و لە چ ناوچەیەک لەبەردەستە.

خۆبەخش کێیە؟

خۆبەخشەکان ئەو کەسانەن کە هاوکاری تۆ و خێزانەکەت دەکەن بۆ ئاسانکردنی ژیانتان لە دانمارک. خۆبەخشێک کار بۆ شارەوانی یان بۆ لایەنێکی دەسەڵات ناکات و مووچە وەرناگرێت.

ئەگەر تازە هاتووی بۆ دانمارک یان ئەگەر چەند ساڵێکە لە دانمارک دەژی، تاکی خۆبەخش دەتوانێ هاوکاریت بکات. ئەرکی کەسی خۆبەخش ئەوەیە کە نهێنی پارێز بێ، هەربۆیە ئێوە دەتوانن باسی بابەتە تایبەتەکانی خۆتانی لا بکەن.

چ هاوکارییەک لە شوێنی ژیانی تۆ نزیکە؟

کەسانی خۆبەخشی زۆرمان لە سەرانسەری دانمارک هەیە کە دەتوانن لە بواری جیاوازدا یارمەتیت بدەن. بە نووسین یان لە ڕێگەی تێلفۆنەوە پێوەندی بە ستافەکەمانەوە بگرە تا زانیاری وەرگری کە چ یارمەتی و پشتگیرییەک لە تۆوە نزیکە.

دەکرێ بۆ ڕاهێنانی زمانی دانمارکی یان یارمەتی ئەرکەکانی خۆێندنگا بۆ خۆت و منداڵەکانت بێ. هەروەها دەتوانی پشتگیری و ئامۆژگاری باش وەرگری بۆ گەڕان بەدوای کار، نووسینی سیڤی، داواکاری بۆ خوێندن، تێگەیشتن لە بەریدی ئینتەرنێتی e-Boks، وەرگرتنی کلیلی MitID و زۆر شتی تر.

هەروەها لە زۆر شوێن چالاکیی خۆش هەیە کە تۆ و بنەماڵەکەت  دەتوانن بەشداری  تێدا بکەن وەک گەشت و گوزار، خواردنی هاوبەش لەگەڵ کەسانی تر یان یاریکردن. هەروەها هەرکات ویستت دەتوانی لەگەڵ کەسێکی خۆبەخش قسەو باسێکی دۆستانە بکەی.

تێلفۆن بکە بۆ یەکێک لە ستافەکەمان لە ناوچەی نزیکی خۆت و چالاکیەک لە نزیک شوێنی ژیانی خۆت بدۆزەوە.

تێلفۆن بکە یان بنووسە بۆ کارمەندێکی ناوچەکەی خۆت

باکووری یولەن : ئان-سوفی کویست (Ann-Sofie Quist)
٠٠٤٥٢٦٧٦٦٤٥٩ (+45 26 76 64 59), [email protected]

سیسیلییە بغوندەل :ناوەندی یولەند (Cecilie Broundal)
٠٠٤٥٦٠٢٦٨١٢٦ (+45 60 26 81 26), [email protected]

ئێلسێ تێسگۆڤ :باشووری دانمارک (Else Tersgov)
٠٠٤٥٢٢٢٢٨١٦٥ (+45 22 22 81 65), [email protected]  

کغیستینێ بییاو  :شیلەند و بۆرنهۆلم (Kristine Bjerre)
٠٠٤٥٢٣٦١٩٩٦١ (+45 23 61 99 61), [email protected]  

ئانە کاتغینە لاوستێن :کۆپێنهاگ  (Anne Cathrine Lausten)
٠٠٤٥٢٠٤٢٢١١٥ (+45 20 42 21 15),  [email protected] 

 


بڕیارە لەگەڵ لێپرسراوێک چاوپێکەوتنت هەبێ؟

دەتوانیت یاریدەدەرێکی خۆبەخش لەگەڵ خۆت بۆ چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ لێپرسراوەکە ببەیت. دەکرێ چاوپێکەوتنەکە بۆ نموونە لەگەڵ شارەوانی، دادگای خێزان، خزمەتگوزاری کۆچبەران لە دانمارک یان خزمەتگوزاری تەندروستی بێت.

یاریدەدەری خۆبەخش پێش چاوپێکەوتنەکە لەگەڵت کۆدەبێتەوە وهەروەها لەگەڵت دێ بۆ چاوپێکەوتنەکە. یاریدەدەری خۆبەخش یارمەتی تۆ دەدات لە دۆخەکەت تێبگەی، گوێ دەگرێ و لەو باسانە تێدەگا کە لە کاتی چاوپێکەوتنەکە دەگوترێت و دەتوانێ یارمەتیت بدات ئەگەر پرسیارێکت هەبێ.

دوای چاوپێکەوتنەکە، یاریدەدەرەکەی کە لەگەڵت هاتبوو، یارمەتیت دەدا تا بزانی لەمەودوا دەبێ چی بکەیت.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانی زانیاری زیاتر وەرگری سەبارەت بە یاریدەدەری هاوڕێت

ل ەم ڕێگەوە دەتوانی پێوەندی لەگەڵ یاریدەدەری خۆبەخش بگری

:باشووری دانمارک: 
تێلفۆن بۆ ئەم ژمارە بکە (+45 60 26 81 26) ٠٠٤٥٦٠٢٦٨٠٠٢
  [email protected] یان بۆ ئەم ن اونیشانە ئیمەی ئیمەیل بنووسە 

 


ئایا پێویستت بە ڕێنمایی هەیە؟

ڕێنماییکاری خۆبەخش دەتوانێت لەم بوارانەدا ڕێنمایی ئاراستەی تۆ بکا بۆ نموونە. مۆڵەتی نیشتەجێبوون (ئیقامەت)، بەرنامەی ماوەی تێکەڵاویی لەگەڵ کولتووری دانمارکی، دارایی، کێشەکانی خانوو و پێوەندییەکانی خێزانی.

هەروەها دەتوانی بۆ تێگەییشتن لە نامە و بڕیارەکانی گشتیی دەسەڵات، ڕێنمایی سەبارەت بە ئەگەری سکاڵاکردن و وەرگرتنی ڕوونکردنەوە لەسەر هەڵسووکەوتی لایەنی پێوەندیدا بە کەیسەکەت یارمەتی وەەرگری.

بۆ هەر پرسیارێک دەتوانی هەمیشە پێیوەندیمان پێوە بگری. ئەگەر نەتوانین وەڵام بدەینەوە، بۆ دۆزینەوەی کەسێک کە بتوانێ یارمەتیت بدات، هاوکاریتدەکەین.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانی زانیاری زیاتر وەرگری سەبارەت بە ڕێنماییکاری خۆبەخش

لێرە دەتوانی پێوەندی بە ڕێنماییکاری خۆبەخشەوە بگری

ئاناس پێترسن :باکووری یولەند (Anders Pedersen)
٠٠٤٥٢٨٣٥١٩٧١ (+45 28 35 19 71), [email protected]

کیملا مائیکلس :شیلەند (Camilla Michaëlis)
٠٠٤٥٥٢١٩٩٥٤٢ (+45 52 19 95 42), [email protected]

ستیینە کەلێت ئاناسێن :باشووری دانمارک و ناوەندی یوولەند (Stine Kehlet Andersen)
٠٠٤٥٢٨١٠٠٠٦١ (+45 28 10 00 61),  [email protected]

 


پێویستت بە هاوکاری ئابووری هەیە بۆ پشتیوانی چالاکییەکانی کاتی پشوو بۆ منداڵەکانت؟

لە بەشی حەوزی پشوو (Fritidspuljen) وەک باوان دەتوانێ سالانە داوای ١٠٠٠ کرۆن پشتیوانی ئابووری بۆ کاتی پشووی منداڵەکانت بکەی تا منداڵەکانت لە تەمەنی نێوان ١٧_٠  ساڵی بتوانن بەشداری چالاکییەکان و یانەکانی کاتی پشوو بکەن بۆ نموونە وەکوو فوتباڵ، سپایدە، هونەرە ووێنەکێشان، مەلەکردن یان مۆسیقا.

مەرجەکان بریتین لەوەی کە تۆ یان یەکێک لە دایک و باوکەکە خوێندکار یان بێکار بێ، واتە  دەرماڵەی خوێندن (SU)، یارمەتی بودجەی گەڕانەوە یان بنەماڵە لە ماوەی  گوزار و تێپەڕین، یارمەتی بێکاری، یارمەتی نەختینەی کۆمەڵایەتی یان خانەنشینی پێشوەخت وەردەگری. بودجەی هاوکاری بۆ چالاکییەکان ئەو منداڵانەش دەگرێتەوە کە تەنیا خۆیان پەنابەرن.


چۆنێتی داواکردنی پشتیوانی چالاکییەکانی کاتی پشوو

دەتوانن لەم لینکە داوای هاوکاری دارایی  بۆ چالاکیەکان بکەن

ئەگەر پرسیارت هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی پ ێش کەشکردن، پەیوە ندی بە بودجەی هاوکاری بۆ چالاکی ب کە بە ژمارە تەلەفۆنی.
+45 26 11 06 22 یان لەڕێی ئیمایلی  [email protected]

 


پێویستت بە یارمەتی ئۆنلاین بۆ ئەرکی خۆێندنگا هەیە؟

دەتوانی لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەیسبووکەکەمانەوە لە ماڵەوە ڕا یارمەتی بۆ ئەرکەکانی خۆێندن وەرگری. دەتوانی یارمەتی ئەرکی  خوێندن بۆ منداڵەکانتان لە قوتابخانەی سەرەتایی وەرگری. هەروەها دەتوانی یارمەتی بۆ ئەرکەکانی خۆێندنگا لە قۆناغەکانی دواناوەندی، خوێندنگای زمان یان خوێندنی باڵا وەرگری.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانی زانیاری زیاتر وەرگری سەبارەت بە یارمەتی ئۆنلاین بۆ ئەرکەکانی خۆێندن

چۆنێتی وەرگرتنی یارمەتی بۆ ئەرکی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین

ببە بە ئەندامی گروپی فەیسبووکەکەمان

 ئەگەر پرسیارت هەیە سەبارەت بە یارمەتی ئۆنلاین بۆ ئەرکی خوێندن، دەتوانی پێوەندی بە بەڕێوەبەری پڕۆژەکە  بە ناوی میشێل تۆفت (Michelle Toft) بکەیت لە ڕێگەی ژمارە
تەلەفۆنی ٠٠٢٥٤١٢٨٢٩١٤ (+45 41 28 29 14)   یان  [email protected]

 


پێویستیت بە ڕاهێنانی زمانی دانمارکی ئۆنلاینە؟

لە پەیجی فەیسبووکەکەماندا دەتوانی ڕاهێنەری زمانی خۆبەخش پەیدا بکەی کە بۆ باشتر بوونی قسە کردن بە زمانی دانمارکی، یارمەتیت دەدات.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانی زانیاری زیاتر وەرگری سەبارەت بە یارمەتی فێربوونی زمان بە ئۆنلاین

چۆنێتی ڕاهێنانی زمانی دانمارکی بە شێوەی ئۆنلاین

ببە بە ئەندامی گرووپی فەیسبووکەکەمان   

کاتێک تۆ ئەندام بی، ئێمە خۆبەخشێک دەدۆزینەوە کە لەگەڵت ڕاهێنانی زمانی دانمارکی بکات

ئەگەر پرسیارت هەیە سەبارەت بە یارمەتی زمانی ئۆنلاین، دەتوانی پێوەندی بە بەڕێوەبەری پڕۆژەکە  بە ناوی میشێل تۆفت (Michelle Toft) بکەیت لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی

٠٠٢٥٤١٢٨٢٩١٤ (+45 41 28 29 14)   یان  [email protected]

 


ئایا شتێکی تر هەیە کە پێویستت بە یارمەتی هەبێ؟

نامە بنووسە و بە زووترین کات پێوەندیت پێوە دەکەین.